Saturday

Charles Baudelaire: L'ÉTRANGER - نامۆ‌


نامۆ‌

مرۆڤی پڕ ره‌مز و راز، ده‌ پێم بڵێ: کێت له‌ هه‌موان خۆشتر ده‌وێ؟
بابت؟ دایکت؟ خۆشکت یان براکه‌ت؟
- نه‌ بابم هه‌یه‌، نه‌ دایک، نه‌ خۆشک و نه‌ برا.
-هاوڕێکانت؟
-قسه‌یه‌کی سه‌یر ده‌که‌ی که‌ هێشتا مانای نازانم.
-نیشتیمانت؟
-نازانم له‌ پانتایی کام خاک دایه‌.
-جوانی؟
-به‌ دڵ و گیان خۆشم ده‌وێ، یه‌زدان و جاویدان.
-زێڕ؟
-له‌ زێڕ بێزارم، وه‌کچۆن له‌ خودا بێزارم.
-ئه‌ی چیت خۆش ده‌وێ کابرای نامۆی پڕ ره‌مز و راز؟
-هه‌وره‌کانم خۆش ده‌وێ... ئه‌و هه‌ورانه‌ که‌ دێن و ده‌چن... سه‌یر که‌، ئه‌وه‌تانێ: گه‌واڵه‌ هه‌وری ئه‌فسوونی! 

وه‌رگێڕانی هادی محه‌مه‌دی


No comments:

Copyright © All Rights Reserved by Sohrab Mokhtari