Saturday

Charles Baudelaire: LE MIROIR - ئاوێنه‌


ئاوێنه‌

کابرایه‌کی ناشیرین دێته‌ ژووره‌وه‌ و له‌ ئاوێنه‌دا خۆی ده‌بینێ.
"- تۆ که‌ هێنده‌ بێ مه‌یل له‌ خۆت ده‌ڕوانی، ئیتر بۆ سه‌یری ئاوێنه‌ ده‌که‌ی؟"

ناشیرین له‌ وڵام دا ده‌ڵێ: "- به‌ڕێز گیان، به‌پێی یاسای تاهه‌تایی 1789، هه‌موو مرۆڤه‌کان له‌ قانوون دا به‌رابه‌رن؛ که‌وابوو ئه‌وه‌ مافی منه‌ که‌ خۆم له‌ ئاوێنه‌دا ببینم، چ ‌مه‌یلم هه‌بێ، چ نه‌مبێ، ئه‌مه‌ ته‌نیا پێوه‌ندی به‌ خۆمه‌وه‌ هه‌یه‌."
ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌قڵ بایه‌، بێگومان قسه‌ی من راست بوو؛ به‌ڵام به‌پێی قانوون، قسه‌ی ئه‌ویش ناڕاست نه‌بوو.
تێبینی: دێموکراسی فه‌رانسه‌ له‌ 26 ئوتی 1789 دا به‌ راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی مافی مرۆڤ و مافی شاروه‌ندی دامه‌زرا.

وه‌رگێڕانی هادی محه‌مه‌دی

No comments:

Copyright © All Rights Reserved by Sohrab Mokhtari