Saturday

Charles Baudelaire: LE CHIEN ET LE FLACON


سه‌گ و شیشه‌ عه‌تر

"سه‌گه‌ جوانه‌که‌م، ناسکۆڵه‌که‌م، ژیکه‌ڵه‌که‌م، وه‌ره‌ عه‌ترم‌ بۆ هێناوی‌، له‌ باشترین عه‌تاری شار بۆم کڕیوی‌."
سه‌گ کلکی ده‌جووڵێنی، وادیاره‌ به‌مجۆره‌ خه‌نده‌ و شادی خۆێ ده‌نوێنێ، دێته‌ پێشێ‌، به‌ دڕدۆنگی لمۆزی ته‌ڕی له‌ شوشه‌ عه‌تر ده‌سوێ، پاشان له‌پڕ ده‌شڵه‌ژێ و به‌ وه‌ڕه وه‌ڕ ته‌وسم تێده‌گڕێ و ده‌کشێته‌وه‌.
"...ئاخ! سه‌گی هه‌ژار، ئه‌گه‌ر پاکه‌تێ گووم به‌ دیاری بۆ هێنابای، به‌ شه‌وقه‌وه‌ بۆنت ده‌کرد و ره‌نگه‌ ده‌تخوارد. که‌وابوو ئه‌ی هاوبه‌شی ناشیاوی ژیانی پڕ خه‌فه‌تی من، تۆش له‌و خه‌ڵکانه‌ ده‌چی که‌ قه‌ت نابێ عه‌تری ناسکیان بۆ بێنی، چونکه‌ تووڕه‌ ده‌بن، به‌ڵکوو ده‌بێ به‌ وردی شتی سووک و چرووکیان بۆ هه‌ڵبژێرێ."‌

 وه‌رگێڕانی هادی محه‌مه‌دی

No comments:

Copyright © All Rights Reserved by Sohrab Mokhtari