Saturday

Charles Baudelaire: ENIVREZ-VOUS! - مه‌ست ببن


مه‌ست ببن

ده‌بێ هه‌میشه‌ مه‌ست بین. هه‌موو شتێک له‌مه‌ دایه‌: گرنگ ئه‌مه‌یه‌. ده‌بێ به‌خێرا بخۆینه‌وه‌، ئه‌گینا باری سامناکی سه‌رده‌م پشتمان ده‌چه‌مێنێ.
به‌ڵام چی بنۆشین‌؟ شه‌راب، شێعر، یان فه‌لسه‌فه‌؛ به‌ دڵی خۆتان. ته‌نیا بخۆنه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌یوانی کۆشکێ، یان له‌ کن چیمه‌نی جۆبارێ، یان له‌ قوژبنی دڵته‌نگی ژووره‌که‌تان هه‌ستان و زانیتان که‌ مه‌ستیتان که‌می کردووه‌ و به‌ تاڵان چووه‌‌، له‌ شنه‌، له‌ شه‌پۆل، له‌ ئه‌ستێره‌، له‌ سه‌عات، له‌ باڵنده‌، له‌ هه‌ر شتێ که‌ هه‌ڵدێ، له‌ هه‌ر شتێ که‌ ده‌گری، له‌ هه‌ر شتێ که‌ ده‌خولێته‌وه‌، له‌ هه‌ر شتێ که‌ ده‌خوێنێ، له‌ هه‌ر شتێ که‌ ده‌په‌یڤێ؛ داوا بکه‌ن که‌ زه‌مه‌نتان بۆ بڵێته‌وه‌؛ ئه‌وجار شنه‌ و شه‌پۆل و ئه‌ستێره‌، سه‌عات و باڵنده‌ پێتان ده‌ڵێن: "زه‌مه‌ن یانی مه‌ستی! که‌وابوو بنۆشن با نه‌بن به‌ کۆیله‌ی زه‌بوونی زه‌مه‌ن؛ به‌رده‌وام بنۆشن! شه‌راب، شێعر یان فه‌لسه‌فه‌، به‌ دڵی خۆتان."‌

وه‌رگێڕانی هادی محه‌مه‌دی

No comments:

Copyright © All Rights Reserved by Sohrab Mokhtari